چوؤرشەممە, 6 ماي 2020 – 08:59 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانەوە بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە، هێشتا مستەفا کازمی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ناوی وەزیرەکانی بە فەرمی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکردووە.
بڕیارە کاتژمێر ٩ی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی کۆببێتەوە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانیش، دەبێت پێش ٤٨ کاتژمێر ناوی وەزیرەکان و کارنامەی کابینەکە ڕەوانەی پەرلەمان کرابێت.
بەیانی ئەمڕۆ لیستێکی نوێی ناوەکانی وەزیرەکانی حکومەتی نوێ بڵاوکرانەوە کە تیایدا دوو وەزارەت بۆ کورد دانراوە کە هەریەک لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە و ئەویتریش وەزارەتی دادە، وەزارەتی داراییش کە پێشتر ناوەکەی بە بەتاڵی هێڵرابویەوە، لەناو لیستە نوێیەکەدا گۆڕاوە بە کەسایەتییەکی عەرەب، بەڵام دیار نییە هێشتا لە پشکی کوردە یان نا، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگۆیەک هەیە کە وەزارەتی دەرەوە بە کورد بدرێت.
س.ح`