چوؤرشەممە, 13 ماي 2020 – 21:19 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، لە شاری باب دەغڵودانی جوتیارانیان سوتاند، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب بە هاوکاریی جوتیارانی ناوچەکە، بۆ ئەوەی ئاگرەکە زیاتر تەشەنە نەسەنێت، هەموو هەوڵێکیان خستەگەڕ و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
باران ئاریمە، شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی باب ڕایگەیاند، ئاگرەکە کە لە گوندی شێخ ناسر کە لەلایەن چەتەکانی “قەڵغانی فورت”ەوە داگیر کراوە، دەستی پێکردووە و هەموو زەوی و زاری کشتوکاڵی ناوچەکەی سوتاوە.
د.ع