لەدوو کردەوەی تیرۆریستی جیاوازدا، چەتەکانی داعش لەسنوری شارۆچکەی خورماتوو و شارەدێی عوزێم، شوانێک و سێ جوتیاریان کوشت و لە سنوری قەرەتەپەش سێ چەکداری حەشدی عيشایەری کوژران.
ئەمڕۆ لەهەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە، چەتەکانی داعش چوار کەسیان ڕفاند و دواتر کوشتیاننو تەرمەکانیان دۆزرایەوە. عەلی هاشمی، وتەبێژی میحوەری باشوری حەشدی شەعبی، لە بارەی ئەو ڕووداوەوە زانیایر بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرا دەکات.
عەلی هاشمی، ڕایگەیاند: چەکدارانی داعش ماوەیەکە لەسنوری خورماتوو، جموجۆڵی ئاشکرایان هەیە و لەگوندی یەنگیجەی ڕۆژئاوایی خۆرماتوو، شوانێکیان ڕفاندووە و ئێوارەی ئەمڕۆ بەدووری سێ کیلۆمەتر تەرمەکەیان فڕێداوە.
هەر ئەمڕۆ چەتەکانی داعش، لەگوندی وم حەوالی لە سنوری شارەدەێی عوزیم، سێ جوتیاریان ڕفاندوە و دواتر کوشتویانن.
هەر ئەمشەو لەلایەکی دیکەوە لەسنوری شارەدێی قەرەتەپەی سەر بەشارۆچکەی خانەقینی پارێزگای دیالە، چەتەکانی داعش لە سنوری گوندی عەین لەیلە هێرشیان کردوەتە سەر چەکدارانی حەشدی عەشایەری وسێ چەکدارییان کوشتوە و دواتر ناوچەکەیان جێهێشتووە.
نوێکراوەتەوە..

ها-غ