چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی گرێ سپی کە لە ئێستادا داگیر کراوە، هاوڵاتییەکیان کوشت، کە بەر لە دوو ڕۆژ ڕفاندبوویان.
بەر لە دوو ڕۆژ لە گوندی ڕیزی سەر بە ناوچەی گرێ سپی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هاوڵاتیەک بە ناوی عەبدوڵا شەهادە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕفێندرابوو، ئەمڕۆ دوای دوو ڕۆژ لە ڕفاندنی، تەرمەکەی لەسەر ڕێگای گوندی ڕیز دۆزرایەوە.
د.ع