دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەیسەم جبوری ڕاوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووى عێراق لەسەر دۆسیەی دزیى سەدە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەستگیركراوە.
دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی چونە سەر ماڵی هەیسەم جبوری، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و دەستگیرییان کرد .
ئاماژە بەوەشكراوە، دەستگیركردنی هەیسەم جبوری لەسەر فەرمانی دادوەری بووە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبارە لە دۆسێی دزی سەدە دا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەپاش تەواوبوونى تەمەنى حکومەتەکەى کازمى، لەلایەن محەمەد شیاع سودانیەوە دۆسێەى گەندەڵى لەسەر بەرپرسانى حکومەتەکەى سەردەمى کازمى دەکرێتەوە و لەو چوارچێوەشدا ژمارەیەک کەس لە کارەکانیان دووخراونەتەوە و دەیان کەسیش دەستگیرکراون.
هـ.ئ