هەینی, 24 أبر 2020 – 13:56 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی هەواڵێکی ڕوانگەی سوری، شەوی ڕابردوو، هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ناوچەکانی بارا و کەنسەفرا لە جەبەل زاویە کە دەکەوێتە باشوری ئیدلب، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان تۆپباران کردووە.
ڕوانگەکە ڕاشیگەیاند: دوای تۆپبارانەکە فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕاونەتەوە و دوابەدوای ئەوەش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕوسیا هاتوونەتە سەر ئاسمانی ئەو ناوچانە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کاربەدەستانی ئێران، ڕوسیا و دەوڵەتی تورک، بە ڤیدیۆکۆنفرانس، لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە لەسەر سوریا کۆبوونەوە.
س.ح