ڕۆڵەکانی دەستپێشخەری ئاگر ڕایانگەیاند، کە بە بۆنەی ساڵیادی هێرشە داگیرکەریەکانی سەر عەفرینەوە، لە شەش شاردا چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە.
ڕۆڵەکانی دەستپێشخەری ئاگر لێدوانێکی نوسراویان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: لە شەش شار چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە و وەک حساب پرسینەوەیەک بۆ هێرشەکانی سەر عەفرین.
ئاماژەی بەوەکردووە لە ١٧ی کانوونی دووەمدا لە هێڵی تۆپکاپی- مەسجد لە ئیستەنبوڵ دوو ترام سوتێنران و وتوشیەتی، هەر لەو ڕۆژەدا کارگەی خواردنی ئۆزکان پێشمانیای مەهەپە لە ناوچەی باشیسکێلی کۆجاعەلی کراوەتە ئامانج.
ئەوەشی وتووە، هەر لەو ڕۆژەدا کارگەیەکی ئاکەپە لە شاری ئیستەنبوڵ کراوەتە ئامانج و ڕۆژی ١٦ی مانگیش، کارگەی کیمیاویی دووژمنانی کورد لەبورسا کراوەتە ئامانج.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر دەشڵێت، ئۆتۆمبێلێکی مەهەپە لە تەرسوس لە ڕۆژی ١٦ی مانگدا کراوەتە ئامانج. لە ڕۆژی١٥ی مانگیش دوو ئۆتۆمبێلی دیکە لە ناوچەی ئینگۆلی کراونەتە ئامانج و چەند چالاکیەکی دیکەشی ئاشکرا کردووە.
ها-غ