پێگەی بلۆمبێرگ ڕایگەیاند، ڕێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ نزیكەی ٪ ٨٠بەرزبووەتەوە و تادێت نرخەکان لەو وڵاتە بەرزتر دەبنەوە و دراوەکەی زیاتر دادەبەزێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی بلۆمبێرگ دۆخی ئابوری تورکیا گەیشتوەتە ئاستێک کە کێشەی گەورەی بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دروستکردووە، نوێترین داتا فەرمییەکان دەریدەخەن ڕێژەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتوەتە ٪٧٩.٦و ئەوەش بەرزترین ئاستی هەڵاوسانە لە ماوەی ٢٣ساڵی ڕابردوودا.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە توركیا بەشێوەیەكە، کێشەی بۆ ڕاپۆرتی دارایی کۆمپانیاکان و ئەو پلانە دروستکردووە کە بۆ کارەکانیان دایانناوە.
بەگوێرەی پێگەی بلومبێرگ، زۆرێک لە کۆمپانیاکان ناچاربوون، ڕێکاری تایبەت بە بەرزبونەوەی هەڵاوسان بەسەر راپۆرتە داراییەکانیاندا جێبەجێ بکەن و پلانیشیان داناوە کە خۆگونجانان لە دۆخەکە بکەن تا ئاستی بەرزبونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان بۆ ٪١٠٠.
س.س