یەكشەممە, 12 أبر 2020 – 13:13 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند، کە لە دوێنێوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەزار و ٦٥٧ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئێران تۆمار کراوە، بەوەش ژمارەی هەڵگرانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٧١ هەزارو ٦٨٦ کەس.
کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە دوێنێوە تا ئێستا ١١٧ هەڵگری ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتووەتە چوار هەزار و ٤٧٤ کەس، هەروەها ٤٣ هەزارو ٨٩٤ توشبووش چاک بوونەتەوە.
ش.ف