بە هۆی بڵاوبونەوەی گازی ژەهراوی لە بەندەرێکی وڵاتی ئوردن ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥١ کەسی دیکە بریندار بوون و تا دێت ژمارەی قوربانیەکانیش روو لە بەرزبوونەوە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کارکردنی رۆژانە لە بەندەری عەقەبە، تانکیەکی گواستنەوەی گازی ژەهراوی، کەوتە خوارەوە و تێکشکا و لە ئەنجامدا بڕێک لە گازەکەی دزەیکردە هەوای بەندەرەکەوە و بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥١ کەسی دیکە بریندار بوون.
وتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی رایگەیاند، تا ئێستا پسپۆڕان و تیمی کەرەستە مەترسیدارەکان لە بەرگری شارستانی مامەڵە لەگەڵ رووداوەکەدا دەکەن.
ئاماژهی بهوهشكرد، له كاتی كاركردنی رۆژانهدا له بهندهری عهقهبه ئهمڕۆ دووشهممه، تانكهرێك كه پڕبووه له مادهیهكی گازی ژههراوی له كاتی گواستنهوهیدا كهوتووهته خوارهوه و بههۆیهوه دزهی گاز له شوێنهكهی لێكهوتهوه.
روونیشیكردەوە، دەستبەجێ ناوچەكە گەمارۆدراوە و پزیشكی پسپۆڕ دەستیان بە مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوەكە كردووە، هاوكات بەرگری شارستانیش ژمارەیەك برینداری گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەكە كە سەرجەمیان لەژێر چارەسەردان.
سەنتەری نیشتمانی بۆ ئاسایش و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای ئوردن، پارێزگای عەقەبە بە فڕۆکە چۆڵکردن لە ڕێی ئاسمانەوە بەهێزکراوە.
لەلایەکی دیکەوە ندال مەجەلی کۆمیساری گەشتوگوزار و ژینگە رایگەیاند “خێرایی با لەو شوێنە ١.٩ مەترە لە چرکەیەکدا و ئاراستەکەی بەرەو باکوورە، ئەمەش وایکرد فراوانبوونی بڵاوبونەوەی ئەو ماددەیە بگرێتەوە”.
هاوكات بەپێی راگەیەندراوێكی فەیسەڵ شبول، وەزیری كاروباری راگەیاندن، حكومەت تیمێكی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە پێكهێناوە، كە وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی دەكات.
ها-غ