پێنجشەممە, 7 ماي 2020 – 01:21 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی کۆتایهات.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا لەسەرەتادا بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەنگی بە کارنامەی کابینەکەی کازمی درا.
پاشان لەدوای خوێندنەوەی ناوی کاندیدی وەزارەتەکان پەرلەمانتاران متمانەیان بە ١٥ وەزیر بەخشی، پێنج وەزیر ڕەتکرانەوە و دوو وەزارەت دەنگدان لەسەریان دواخرا.
ئەو کاندیدانەی نەیاتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن، هەریەک لە کاندیدی وەزارەتەکانی بازرگانی و گەشت و گوزار و وەزیری داد و وەزیری ڕۆشنبیریی و وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری کۆچ و کۆچبەران بوون.
هەریەک لە وەزارەتەکانی نەوت و دەرەوە دەنگیان لەسەر نەدرا، ماونەتەوە تائەوکاتەی ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێت و لە دانیشتنەکانی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگیان لەسەر دەدرێت.
د.ع