گرژیی و پێکدادانەکان لەنێوان هێزەکانی ڕژێمی سوریا و چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ئیدلب بەردەوامە، کاروانێکی سەربازیی دەوڵەتی تورکیش چووەتە ناو خاکی سوریا.
بەپیی هەواڵیکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەمکانی مرۆڤ، کاروانێکی نوێی سەربازیی سوپای داگیرکەری تورک کە لە ٢٠ ئۆتۆمبێل پێکهاتوون، لە ‘کەفەر لۆسین’ی باکوری ئیدلبەوە چووەتە ناو خاکی سوریا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری گوندی جەڕادە ژمارەیەک لە سەربازانی ڕژێمی سوریایان کردووەتە ئامانج و هێزەکانی ڕژێمیش وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا چوار کەس لە هەردوولا کوژراون.
هەروەها ئاماژەش بەوەکراوە کە لە بەرەی ڕوێحا لە باشوری ئیدلب، شەڕیکی کاتی بە چەکی قورس لە نێوان چەتەکان و هێزەکانی ڕژێمی سوریا روویداوە و هەردوولا زیانیان پێگەیشتووە.
ب.ک