سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ خەرج کردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەی ساڵی ڕابردوو ئەنجام درا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان تەواو کراوە بۆ پێدانی پاداشتی دارایی بە مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەران و دەرچوانی دانەمەزراو، کە سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانیان کردووە.
کۆمسیۆن ڕاشیگەیاندووە، دوای نووسراوی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە و لە ٩ی کانونی دووەم نووسراوی (سوپاس و پێزانین) ی بۆ مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەران کردووە.
ئاماژە بەوەشکردووە نووسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە بۆ خەرج کردنی پاداشتی دارایی سەرجەم کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان، کە پێکهاتوون لە ٣٠ هەزار کارمەند و ڕەوانەی گەنجینەی پارێزگاکان دەکرێت بۆ خەرج کردنی.
ئەوەش دوای ناڕەزایی کارمەندانی سەر سنوقەکان هات بۆ وەرگرتنی پاداشتەکەیان، هاوکات بەشیکی دیکە لە کارمەندانی سەر سندوقەکان داوی دامەزراندنیان دەکەن.
ها-غ