سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش سەردانەکەی بۆ واشنتۆن، هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕۆڵی ئەمریکاوە خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا دوپاتیکردەوە ڕۆڵی پۆستەچی ناگێڕن لە عێراقدا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی AP مستەفا کازمی ڕایگەیاندووە، تا ئێستاش وڵات پێویستی بە هاوکاری ئەمریکا هەیەو حکومەتیش ڕۆڵی پۆستەچی ناگێڕێت.
کازمی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئێستادا عێراق پێویستی بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی سەربازی زەمینی نییەو خۆی دەتوانێت ڕوبەڕووی هەڕەشەی تیرۆرستان ببێتەوە و بەردەوام مەشق و ڕاهێنان بەهێزەکانی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە کە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان کە لە حوزەیرانی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە بە ئامانجی داڕشتنەوەی سیاسەتی پەیوەندییەکانی هەردوولا.
هەفتەی ڕابردوو مستەفا کازمی لەگەڵ زۆربەی هێزو لایەنە سیاسیەکانی عێراق لە نێویشیاندا هاوپەیمانی فەتح کۆبویەوە کە بەرپرسانی باڵای گروپە چەکدارییەکانی حەشدی شەعبیش ئامادەی بوون، تیایدا گفتوگۆ کرا لە بارەی خشتهى كشانهوهى هێزهكانى ئهمریكا لهعێراق.
ئێوارەی دوێنێ فوئاد حسێن وهزیرى دهرهوهی عێراق به سهرپهرشتى شاندێكى دانوستانكار گهیشته واشنتۆن بۆ سازكردنى گهڕێكى دانوستانه ستراتیژییهكان كه بڕیاره ئەمڕۆ له نێوان عێراق ویلایهته یهكگرتووهكانى ئهمریكادا بەڕێوەبچێت.
بڕیارە ئەمشەو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێکەوێت بۆ ئەمریکا و ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەش دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەبێت لە کۆشکی سپی.
ی. ک