یەكشەممە, 17 ماي 2020 – 15:42 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە دیدارێکیدا لەگەڵ عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراقی فیدراڵ، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە پێویستی زانی بە زووترین کات چارەنووسی ونبووان و ڕفێنراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق ئاشکرا بکرێت.
لەو دیدارەدا کازمی چاوی کەوت بە وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وەزارەتە، داوایکرد هەرچی زووە چارەنووسی ئەو بێسەروشوێنانە بەدیار بخرێت.
هەفتەی ڕابردوو مستەفا کازمی بڕیاریدا تەواوی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق ئازاد بکرێن، لێکۆڵینەوەش لە چارەنووسی بێسەروشوێنان بکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق، ژمارەی بێسەروشوێنانی خۆپیشاندانەکان تا ئێستا گەیشتووەتە ٦٨ کەس، هەروەها نزیکەی ٦٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٢٠ هەزاریش برینداربوون.
ک.س