دووشەممە, 20 أبر 2020 – 15:56 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سوریا و وەلید موعەلم وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە دیمەشقی پایتەخت کۆبووەوە.
راگەیاندنەکانی هەردوولا بێ ئاماژەدان بە ئەنجامی گفتوگۆکانی کاربەدەستانی دوو وڵات، ڕایانگەیاند: هەردوولا لەسەر گۆڕانکارییەکانی سوریا، دۆخی سیاسی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و کێشەکانی ناوچەکە قسەیان کردووە.
هەر ئەمڕۆ ئاژانسی فارسی ئێرانی ئاشکرایکردبوو، ئامانجی سەردانەکەی زەریف بۆ دیمەشق، گفتوگۆ لەگەڵ کاربەدەستانی سوریایە، پێش دانیشتنی سێقوڵی “ڕوسیا، ئێران و تورکیا” کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە چوارچێویە دانوستانەکانی ئاستانە ئەنجامبدرێت.
س.ح