كۆمپانیای نەوتی باكوور ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان دەستی بەسەر دوو كێڵگەی نەوتی ئەواندا گرتووە و قۆستوونیەوە بۆ زیادكردنی بەرهەمی وزە بۆ خۆی.
ئەمرۆ شەممە كۆمپانیای نەوتی باكور بڵاویكردەوە، پێشتر ژمارەیەك زیادەڕەوی و پێشێلكاریمان بەدیكرد كە كراوەتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكوور لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، لەوانە كێڵگەكانی خورمەڵە و هاڤانا و سەفیە و كۆرمۆور.
لەو ڕاگەیەندراوەکدا کۆمپانیاکە وتوشیەتی: كۆمپانیاكەمان سكاڵای یاسایی لە دادگاكانی تایبەتمەندی عیراق تۆماركردووە تائێستا چاوەڕیی یەكلاییكردنەوەین.
باسی لەوەشکردووە: بەردەوامی ئەو پێشێلكاریانە بە پشتیوانی هێزێكی چەكداری سەربە حكومەتی هەرێم و تیمێكی هونەری كاركردن دەكرێت لە هەردوو كێڵگەی بای حەسەن و داوودە، ئەمەش بە مەبەستی قۆستنەوەی هەلی بەدەستهێنانی ووزە بەرهەمهێنراوەكانێتی بۆ بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان.
ڕاشیگەیاندووە: ئەم هەڵسوكەوتە دەستور و یاساكانی عێراق رەتیدەكەنەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدای لەسەر بونیاتناراوە، بەو پێیەی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عیراقە و حكومەتی فیدراڵی سەرپەرشتی كۆمپانیا نیشتمانییەكان دەكات.
ها-غ