سێشەممە, 16 يون 2020 – 18:26 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ کۆمکاری عەرەبی، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی لیبیاوە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: نێوەندگیریی حکومەتی میسر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لیبیا دەرگا بەڕووی چارەسەری سیاسی لەو وڵاتەدا دەکاتەوە.
لەبارەی ڕۆڵی تورکیا لە لیبیا دەڵێت: حکومەتی تورکیا لە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لە لیبیا بەدوای بەدەستهێنانی بەرژوەندییە ئابووری، سیاسی و سەربازییەکانی خۆیدا دەگەڕێت.
لەکۆتایشدا دەڵێن، کە تورکیا و ئێران لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ڕەچاوی پاراستنی پەیوەندییەکی تەندروست ناکەن.
د.ع