کۆنگرەی دیالۆگی عەرەبی و کوردی و ڕێگاکانی بەهێزکردنی لەژێر ناونيشانی “عەرەب و کورد.. گفتوگۆ ڕێڕەوی ئایندەیەکی هاوبەشە” بەبەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدارانی عەرەب و کورد لەچەند ناوچەیەک لەوانە لوبنان، عێراق، سوریا، ئوردن و ئەوانی تر دەستیپێكرد.
ئەمڕۆ لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن، کۆنگرەی دیالۆگی عەرەبی و کوردی و ڕێگاکانی بەهێزکردنی لەژێر ناونيشانی “عەرەب و کورد دیالۆگ ڕێڕەوی ئایندەیەکی هاوبەشە” دەستیپێكرد.
کۆنگرەکە بە وتارێک لەلایەن عەریب ڕنتاوی، بەڕێوبەری گشتی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی قودس دەستیپێکرد.
بەپێی كارنامەی كۆنگرەکە، چەند پانێڵێك لە لۆنفرانسەکەدا بەڕێوە دەچێت و كاتژمێر پێنجی ئێوارە كۆتایی بە كارەكانی دێت.
س.س