شەممە, 13 يون 2020 – 15:40 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە چوارچێوەی هەنگاوی پاککردنەوەی کامپی هۆل، هێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی سەربە خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆگایەکی دروستکردنی مۆلۆتۆفیان لە بەشی کۆچبەرانی کامپەکە دۆزیوەتەوە.
لەوبارەیەوە هێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی سەر بە خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕایانگەیاند: ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە هێزەکانیان ئەو کۆگایەیان دۆزیوەتەوە کە لەلایەن کوڕێکەوە لە بەشی پەنابەرانی ژنە داعشەکانەوە لە کامپەکە بەڕێوە براوە.
ڕاشیانگەیاند: لەو کۆگایەدا، ماددەکانی بەنزین، گاز و کحول، کە بۆ دروستکردنی مۆلۆتۆف بەکاردێت، دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.
ک.س