گەنجێك لە گەڕەكی فوراتی پارێزگای نەجەف پێنج كەسی خێزانەكەی خۆی دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانیان لەدەستدا.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێك لە گەڕەكی فوراتی پارێزگای نەجەف، پێنج كەسی لە خێزانەكەی خۆی دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و كوشتوونی.
وەك میدیا عێراقییەكان ئاماژەیان پێكردووە، ئەو گەنجەی ئەنجامدەری تاوانەکەیە، بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە.
س.س