یەكشەممە, 21 يون 2020 – 11:05 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
یوسرا ڕەجەب، ئەندامی لیژنەی مافــی مرۆڤی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە سەرۆک وەزیرانی عیراق، مستەفا کازمی دەکات بجوڵێت بە ئاڕاستەی ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای دوڵەتی تورک بە گەیاندنی نامەیەکی ناڕەزایی بۆ جاری دووەم و بە دەستەواژەی قورستر، هەروەها پەرلەمانیش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ساز بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ئەمنی عێراق – تورکیا کە ماف بە سوپای ئەو وڵاتە دەدات لەشکرکێشی بۆسەر خاکی عێراق ئەنجام بدات.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەشڵێت، بەپێی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق – تورکیا، تەنها ۳٥ کیلۆمەتر ڕێگا بە سوپای تورکیا دراوە پێشڕەوی بکـات، بەڵام لەشکرکێشی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا زیاتر لە ۱۹۳ کیلۆمەتریشیان بەزاندووە.
ک.س