یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت لە ناوچەی سوڵتانگازی ئیستەنبوڵ، بۆ تۆڵەکردنەوەی کارەساتی شەنگال چالاکیان ئەنجامدا و وێستگەی کارەبای ٤ ناوچەی پیشەسازییان تەقاندەوە.
لە ڕۆژی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال و هەزاران ئێزدیان کۆمەڵکوژکرد و هەزاران ژن و منداڵی ئێزدیان ڕفاند و وەک کۆیلە لە بازاڕەکانی موسڵ و ڕەقە کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکردن.
دەوڵەتی تورک بە پشتیوان و بەرهەمهێنەری چەتەکانی داعش دادەنرێت لە ناوچەکەدا، بۆیە یەکینەکانی تۆڵە لەدژی ئەو کۆمەڵکوژیەی چەتەکانی داعش بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورک ئەنجامیدا چالاکیان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوی یەکینەکانی تۆڵەدا هاتووە:”٣ی ئاب لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا وێستگەی کارەبای ٤ ناوچەی پیشەسازیی لە سوڵتانگازی ئیستەنبوڵ سوتێنراوە، دوای چالاکیەکە وێستگەکە بە دەنگێکی زۆرەوە تەقیوەتەوە، بە درێژایی ڕۆژەکە هەر ٤ ناوچەی پیشەسازیەکە بێ کارەبا ماونەتەوە، زیانی ماددی زۆر دروست بووە، چالاکیەکە بۆ شەرمەزاکردنی کۆمەڵکوژیی شەنگال بوو، کە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئەنجامدرا و بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی هەفتانین و شەنگال بووە.
د.ع