بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی لیبیا و گەیشتن بەڕێککەوتن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر
بەگوێرەی ئاژانسی سکای نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی لیبیا و گەیشتن بەڕێککەوتن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست شاندێکی لیبیا گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە پێکهاتوە لەئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و ڕاوێژکاری ئاسایشی فەیاز سەراج، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لەمیسراتەوە بەرەو قاهیرە بەڕێککەوتون.
لەبارەی ئەو سەردانەوە، ئەوەش زانراوە، کە شاندەکە پرسی ئاکتیڤکردنی چارەسەری سیاسی لەگەڵ لایەنی میسری تاوتوێدەکات و جەخت لە ڕاگەیەندنی ئاگربەست دەکەن لەلایەن لایەنە ناکۆکەکانی لیبیا.
د.ع