هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان، لە قامشلۆ و تەل حەمیس شەرمەزارکرا.
لە قامشلۆ کۆنگرەی ستار هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆسەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەسایەتیەکانی هەرێمەکە ئامادە بوون و وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرز کرایەوە.
بە سەدان کەس کە لە چواریانی ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ کۆبوونەوە، بە بەرزکردنەوەی پانکارتی دژی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا، دوای ڕێپێوانەکە دانیشتووانی شارەکە میتینگیان ئەنجامدا.
لە میتینگەکەدا ڕەمزیە محەمەد بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار قسەی کرد و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆسەر هەفتانین شەرمەزار کرد، ڕەمزیە محەمەد وتی،”بەرخۆدانمان لەدژی دەوڵەتی تورک بەردەوامی پێدەدەین، لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلی کورد بە تەواوی لەناو ببات”.
لە تەل حەمیسی سەر بە قامشلۆی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێپێوانێک بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا.
ڕێپێوانەکە لە ناوەندی ناوچەکەوە دەستیپێکرد، چالاکوانان ئاڵاکانی قەسەدە و کۆنگرەی ستار و پانکارتی ‘نا بۆ داگیرکەری عوسمانی نوێ لە عێراق، لیبیا و سوریا’، ‘ئێمە دەست لە ئازادیی و خاکەکەمان هەڵناگرین’، ‘بە یەکێتیمان پلانی دژی گەلەکەمان پوچەڵ دەکەینەوە’ و ‘نابۆ تیرۆریست ئەردۆغان’ یان بەرز کردەوە.
لە چواریانی شەیدانی ناوچەکە ڕێپێوانەکە بۆ میتینگ گۆڕا، لە میتینگەکەدا نوێنەری هۆزی ئەلموودی شەمەر و ئەکاز ئەحمەت شەتی هاوسەەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەکە قسەیان کرد و داوای یەکێتی نێوان گەلانی ناوچەکەیان لەدژی داگیرکەری تورک کرد.
نەییرە ئەلحەمکۆ، ئەندامی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە پێویستە ئەوان لەبەرانبەر پلانەکانی دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت ئاڵۆزی لەنێوان پێکهاتەکانی هەرێمەکە دروست بکات، هوشیار بن.
هەروەها باسی ئەوەی کرد،”ئێمە بە ئیرادەمان ژیانی خۆمان دروست کرد، بە بەرخۆدانی مێژوویی ژیانمان دروست کرد و بە تەئکید کردنەوە لەسەر خەبات وامان کرد کە جیهان بمانناسێت کە ژنانی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا کێن”.
د.ع