ڕۆژەڤ

كۆی بابەتەكان

  • ڕۆژەڤی ١٩/٥/٢٠١٩ 

    -مەراسیمی دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت، لەسەر مەزارەەی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٨-٥-٢٠١٩ 

    -مانگرتنەکان لە زیندانەکان و کوردستان و وڵاتانی دەرەوە بەردەوامیی هەیە، ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی گروپێکی نوی دەستبەمانگرتن دەکەن.
  • ڕۆژەڤی ١٧-٥-٢٠١٩ 

    -گروپێکی نوێ لە بارەگای نوێنەرایەتیی هەدەپە لە شاری هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن، کاتژمێر ١١:٠٠، بە ڤیدیۆ.
  • ڕۆژەڤی ١٦-٥-٢٠١٩ 

    -لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە کاتژمێر ٠١:٠٠ پاش نیوەرۆی ١٦-٥-١٩٩٧، چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق پ د ک، لەسەر داواکاریی حکومەتی تورک هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەیەک کە گەریلا بریندارەکانی پەکەکەی تێدا چارەسەردەکران و ٨٠ گەریلا و ئەندامی نەخۆشخانەکەی شەهید کرد.
  • ڕۆژەڤی ١٥-٥-٢٠١٩ 

    -بەپێی لێدوانی هەریەک لە سەرکەوت شەمسەدین و ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ماوەی چوار مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی لە تورکیاوە بۆ نەگەڕاوەتەوە، ڕۆژنیوز لە بەدواداچوونێکدا وردەکاریی زیاتر دەخاتەڕوو.
  • ڕۆژەڤی ١٤-٥-٢٠١٩ 

    -لە ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، کە ماوەی ١٥٢ ڕۆژە مانگرتن لە خواردن تێیدا بەردەوامە، کاتژمێر ٠٤:٠٠ی عەسر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی بەڕێوەدەچێت.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١٣-٥-٢٠١٩ 

    ​​​​​​​-ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، یادی ٣٢ ساڵەی ڕاپەڕینی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور دژی زوڵم و ستەمی بەعس لە ١٣ی ٥ی ١٩٨٧ دەکرێتەوە.
  • ڕۆژەڤی ١٢-٥-٢٠١٩ 

    -ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم کۆدەبێتەوە بۆ کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاتن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم.
  • ڕۆژەڤی ١١-٥-٢٠١٩ 

    - ئۆپۆزسیۆن بە بنەمایەکی بەهێز بۆ هێشتنەوەی دیموکراسی بە زیندوویی دادەنرێت، چونکە کار لەسەر دیاریکردنی ناهاوسەنگییەکان و گەشەپێدانی هۆشیاری سیاسی جەماوەریی دەکات، بەڵام تەمەنی ئەم بەرە سیاسییە لە هەرێمی کوردستان زۆر ناخایەنێت و بەشێکیان دەچنەوە بازنەی دەسەڵات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک.. ڕاپۆرتی تایبەت
  • ڕۆژەڤی ١٠-٥-٢٠١٩ 

    - پیاوێکی تەمەن ٦٨ ساڵ لە بەرد و پاشماوەی کۆن و تەقەمەنی، بەدەست و بازووی خۆی، گوندی ئەحمەدئاوای سەر بەشارەدێی خورماڵ، بەشێوازێکی هونەری و بچوککراوە دروستدەکاتەوە، لە بارەی کارەکەشی دەڵێت: وەک حەزو ئارەزووی خۆم چوار ساڵە خەریکی دروستکردنی گوندەکەم و دەمەوێت نەوەی تازە ئاشنا بکەم بە کلتوری کۆن.
  • ڕۆژەڤی ٩-٥-٢٠١٩ 

    - لەدژی فشارەکانی سەر ئۆپۆسیۆن و گرتنی ئەندامەکانیان بەبێ بڕیاری داگا، گردبوونەوەیەک لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٨-٥-٢٠١٩ 

    - لە پێش بنکەی پۆلیسی ئازادیی بەیاننامەی ڕێکخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ دەخوێندرێتەوە، بە ئامادەبونی سەدان مامۆستای ئاینی و دەرچوانی زانکۆ تایبەتەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم سەبارەت بە بەڵگە نھێنیەکان و جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگا لە لایەن وەزیری خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ لە هەولێر.. بەڤیدۆ
  • ڕۆژەڤی ٧-٥-٢٠١٩ 

    - خوێندکاران لە خوێندنگایەکی ئامادەیی لە شاری سلێمانی وانەی سینەما دەخوێنن، هەتائێستا  ١٥ کورتە فیلمیان بە مۆبایل تۆمار کردووە، گرتەکانیش بە بەرنامەی تایبەت بە مۆبایل و کۆمپیوتەر مۆنتاژ دەکەن.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٦-٥-٢٠١٩ 

    -بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕادەربڕینەوە، ڕێکخراوی ئاشتیی و ئازادیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا یاداشتێک سەبارەت بە پێشێلکاریی سەر ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.. کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک، لەناو بیانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٥-٥-٢٠١٩ 

    - مەراسیمی نۆیەمین ساڵەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان لە شاری هەولێر لەسەر گۆڕەکەی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٤-٥-٢٠١٩ 

    - لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی، گروپەکانی پاڵپشتی میدیا و ئازادیی ڕادەربڕین گفتوگۆیەکی تایبەت لە سەر "ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەریمی کوردستان وەک دەسەڵاتی چوارەم"، ڕێکدەخەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٣-٥-٢٠١٩ 

    - مانگرتووانی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن تا مردن لە زیندانەکانی تورکیا دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی دەبەستن، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارە لە سلێمانی، بەڤیدیۆ.
  • ڕۆژەڤی ٢-٥-٢٠١٩ 

    -بەبۆنەی ساڵیادی تاوانی ئەنفالەوە، ڕێکخراوی ناسنامە و بەڕێوبەرایەتی ژینگەی گەرمیان، ١٨٢ نەمام لە سەر ڕێگای گەراجی ڕزگاری لە شارۆچکەی کەلار دەچێنن، کاتژمێر ١٠:٠٠..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ١ی ئایاری ٢٠١٩ 

    - لەناو بازاڕی هەولێر گردبوونەوەی کرێکاران بەڕێوەدەچێت بە بۆنەی ١ی ئایارەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارە.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٣٠-٤-٢٠١٩ 

    - مەراسیمی دانان و پەردەلادان لەسەر پەیکەری هونەرمەند حەسەن زیرەک، بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هەڵەبجە.. بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٩-٤-٢٠١٩ 

    -گرووپی «باڵانسی جێندەری کابینەی نۆ » کە پێک ھاتووە لەژمارەیەک چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و پێکھاتە حزبیەکان و کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لە کوردستان لە ھۆڵی ھۆتێل چوارچرا، لە شاری هەولێر ڕاگەیەندراوێک دەخوێننەوە کە گوزارشت لە ھەڵوێست و داواکاریەکانیان دەکات بۆ ڕەچاوکردنی بەشداریی پێکردنی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ژنان لەناو کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، کاتژمێر ١١:٣٠.. بە ڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٨-٤-٢٠١٩ 

    - بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی سەلامەتی شوێنی کار، ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ۰۹:۰۰ لە بەردەم کاسۆمۆڵ..بەڤیدیۆ
  • ڕۆژەڤی ٢٧-٤-٢٠١٩ 

    -پێشمەرگە دێرینەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو ڕەوشەی هەیە لە کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە، هەربۆیە دەڵێن: پێویستمان بە یەکگرتنە.
  • ڕۆژەڤی ٢٦-٤-٢٠١٩ 

    - یادی ٤٥ ساڵەی بۆردوومانی هەڵەبجە دەکرێتەوە، کە ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ١٩٧٤ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆردوومان کرا. ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە.
  • ڕۆژەڤی ٢٥-٤-٢٠١٩ 

    -وەکو بەشێک لە پرۆژەی گفتوگۆی ئاینەکان و ڕەوتەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە کەرکوک فێستیڤاڵی "پەیامی ئاشتی گەنجانی پێکهاتەکانی کەرکوک" بەڕێوەدەچێت.