ئەمریکا داوا لە کارمەندەکانی دەکات عێراق و هەرێم جێبهێڵن

ئه‌مریكا فه‌رمانی بۆ بەشێک لە كارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، له‌ شوێنی كاره‌كانیان بكشێنێته‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌مریكا.


به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی کاری پێویستیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نییە، فەرمانیان پێکراوە نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی واشنتۆن  له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌مریكا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ كه‌ 'میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاوڵاتییانی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان'.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمریکا به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی پێدانی ڤیزای له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاگرتووه‌.

ش.ف