بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکوری کوردستان ڕوویدا

کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستانی هەژاند.


بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٨:٥٥ خولەک ڕوویداوە، بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری ناوچەی خوخێ'ی سەربە پارێزگای خارپێت لە باکوری کوردستان.

هەتا ئێستا زیانەکانی بومەلەرزەکە دیار نییە، بەڵام بەوپێیەی کە پلەکەی بەرزە پێدەچێت زیانی ماددی و گیانی بەدوادا هاتبێت.

د.ع