بەشار ئەسەد: وەڵامـی هێرشی تورکیا دەدەینەوە

بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سوریا ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەموو جێگایەکی سوریا وەڵامی هێرشی تورکیا دەدەنەوە.


بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سوریا، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر باکورو ڕۆژهەلاتی سوریا، ڕایگەیاندووە، کە ئەوان لەهەموو جێگایەکی سوریا وەڵامی هێرشەکانی تورکیا دەدەنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سانا، ئەسەد باسی لەوەکردووە،''هێرشەکانی ڕژێمی ئەردۆغان لەدژی سوریا سەرەڕای درووشمە درۆکانی، بەتەواوی داگیرکەرییە''.

سەرۆکی ڕژێمی سوریا ڕاشیگەیاندووە: سوریا وەڵامی ئەو داگیرکەرییە دەداتەوە کە ڕژێمی ئەردۆغان لە ڕێگای وەکیلە تیرۆریستیەکانی دەیکاتە سەر سوریا، لە هەموو هەرێمەکان بەشێوەیەکی ڕەوا وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە.

ب.ش