بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆە ۱۳ كەس بوونە قوربانی

لەسێ  ڕووداوی هاتووچۆدا، چوار ئۆتۆمبیل پێكیاندادا و ئۆتۆمبیلێك وەرگەڕا،  دوو كەس  گیانی لەدەستدا و ۱۱ كەسی دیكەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ، لە سنوری پارێزگای دهۆك، بەهۆی سێ‌ ڕووداوی جیاوازی هاتووچۆوە، كە لە سێ كاتی جیاوازدا ڕوویاندا ۱۳ كەس بوونە قوربانی.

ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە نزیك گوندی زیناوا-ی سەر بە شارۆچكەی شێخان، ئۆتۆمبیلێكی جۆری هۆندا تایبەت وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا. 

ئازاد تەها وتیشی، لەسنوری شارۆچكەی بەردە ڕەش، دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان ڕوویانداوە، یەكەمیان لەنێوان تەكسیەك و بارهەڵگرێك بووە، سێ منداڵ بە سەختی بریندار بوون و زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبیلەكان كەوتوون.
 
ڕووداوی دووەم، لەنێوان تیۆتا نیسان و سۆناتایەك بووە، كەسێك گیانی لەدەستداوە و هەشت كەسی دیكەش بریندار بوون و برینی هەندێكیان سەختە.

د.ح