لە داقوق ٦ کەس کوژران

بەهۆی هێرشێکەوە کە حەشد دەڵێت داعش بووەو یەکێتیش دەڵێت ڕوون نییە، لە گوندێکی سنووری داقوق، شەش کەس کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوو.


شەوی ڕابردوو،  لە گوندی ئیمام زەین ئەلعابدین ـ ی سەر بەشارۆچکەی داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک "کە زۆرینەی دانێشتوانەکەی تورکمانن"، لە هێرشێکی ناڕووندا شەش کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

دەربارەی ڕووداوەکە، ڕائید شاخەوان جەعفەری فەرماندەی حەشدی شەعبی لە داقوق زانیاریی دایە ڕۆژنیوز و وتی: چەتەکانی داعش چوار گولە هاوەنیان ئاراستەی ناو گوندەکە کردووە و دواتر هێرشیان کردووەتە سەر یاریگای  تۆپی پێی گوندەکە و ژمارەیەک یاریزانیان کوشتوە و برینداریان کردوون.

لە لایەکی دیکەوە، ئیدریس حاجی عادل جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک، کە دانیشتووی شارۆچکەی داقوقە، بە ڕۆژنیوزی وت: تا ئێستا نازانرێت ڕووداوەکە چەتەکانی داعش بوون یان بە فڕۆکە لێیان دراوە ڕوون نەبووەتەوە کێ بووە.

ڕۆژنیوز پەیوەندی بە نەخۆشخانەی داقوقەوە کرد، بە وتەی ئەوان ١٠ کەس بوونەتە قوربانی، کە شەش کوژراو و چوار بریندارن و ناسنامەیان بەمشێوەیەیە:

کوژراوەکان

۱- مەحمود جەعفەر

۲- یەشار فازڵ

۳- جومعە فازڵ

٤- محەمەد حەسەن

۵- ئەحمەد حەسەن

٦- سەعید عەبدوڵلا

بریندارەکان:

۱- عیماد ئەکبەر حسێن

۲- عەلەم دار شکور کەریم

۳- یەحیا محەمەد حەمدی

٤- حسێن سەمین عەسکەر

س.ح