مەلایەک دەستدرێژیی کردە سەر منداڵێک و خەڵکیش ماڵەکەیان سووتاند

دوای ئەوەی مەلایەک لە گوندێکی شاری سونقوڕ-ی سەربە کرماشان دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ، خەڵک ماڵی مەلاکە دەسووتێنن.


بەپێی هەوڵێکی ئاژانسی "هرانا" تایبەت بە مافی مرۆڤ، لە ڕۆژانی ڕابردوو مەلایەکی ئایینی لە گوندی 'هەزارخانی' شاری سونقوڕی سەربە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ و هەڵهاتووە.

دوای ئەوەی خەڵک لە بابەتەکە ئاگادار بوونەتەوە ماڵی مەلاکەیان لە گوندەکە سووتاندووە، خانەوادەی کچەکەش سکاڵایان لەسەر مەلاکە تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی ئەو سکاڵایە ڕوون نەبووەتەوە.

د.ع