
هەبەدەهە- HBDH لە ئیزمیر چالاكییان ئەنجامدا
وڵاتپارێزانی تۆڵەسێنی سەڤدا سەرینیەلی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەكبوونی گەلان- هەبەدەهە، لە ئیزمیر لەدژی كۆگای كارگەی ڕۆن چالاكیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند كە كۆگاكە بەتەواوی سووتاوە.
وڵاتپارێزانی تۆڵەسێنی سەڤدا سەرینییەلی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەكبوونی گەلان-هەبەدەهە، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە:"ڕۆژی ١٠ی ئاب، وڵاتپارێزانمان لەدژی كۆگای كارگەی ڕۆن لە ناوچەی سانایی سەر بە هەرێمی چگلی لە ئیزمیر، چالاكیان ئەنجامدا ، لە ئەنجامی چالاكییەكەدا كۆگاكە بەتەواوی سووتا.
د.ح