هەزاران هاوڵاتی باکوری سوریا گەیشتنە سەرێکانی

هەزاران کەس لە خەڵکی باکوری سوریا بۆ پشتیوانیی بەرخۆدانی سەرێکانی و بەدەمەوەجوونی بریندارەکان، گەیشتنە ئەو شارە.


کەمێک پێش ئێستا هەزاران هاوڵاتی باکوری سوریا لەدژی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر سەرێکانی، کە هێرشەکانی چڕکردووەتەوە بۆ کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتیان، خۆیان گەیاندە سەرێکانی.

ئەو هاوڵاتیانە لە هەموو ناوچەکانەوە خۆیان گەیاندبووە تل تەمەر و لەوێوە بەرە و سەرێکانی بەڕێکەوتبوون و بەپێی دوایین هەواڵەکان لە ئێستادا گەیشتوونەتە سەرێکانی و دەیانەوێ‌ت بریندارەکان لە کۆمەڵکوژیی ڕزگار بکەن.

ش.ف