هەولێر، سوپای تورک ٢ گەنجی دەستگیر کرد

سەربازانی سوپای دەوڵەتی تورک لە گوندی سیران-ی سنووری پارێزگای هەولێر دوو گەنجیان دەستگیر کرد.


بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە ڕۆژنیوز لە کەسوکارەکەیانەوە وەریگرتووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوو گەنج بەناوەکانی جیهاد سەلیم تەمەن ١٦ ساڵ و عەبدولقەهار لەزگین تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن سوپای دەوڵەتی تورکەوە لە گوندی سیران-ی سەر بە دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر دەستگیر کراون.

ئەو گەنجانە شوان-ن و لەکاتێکدا لە کوێستانەکانی برادۆستەوە بۆ بردنی چەند پێداویستییەک گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکەیان، لەلایەن سەربازانی تورکەوە لەناو گوندەکە دەستگیر کراون.

دوای چەند کاتژمێرێک، بە هەوڵی ئیدارەی ناوچەکە و کەسوکاری، دوو گەنجەکە ئازادکران.

گوندی سیران دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارەدێی سیدەکان –ی ناوەندی دەڤەری برادۆست و نزیکەی ٥٠ کم لە سەنتەری شارەدێکەوە دوورە.

 

 

ش.ف