هەولێر، یادی شەهید باشور كرایەوە

لەشاری هەولێر یادی دووساڵەی شەهیدبوونی محەمەد هادی ناسراو بە شەهید باشور كرایەوە، لە یادەکەدا، ئاماژە بە هەستی نیشتیمان پەروەریی شەهید باشور کرا و تیشک خرایە سەر ئەوەی، کە داگیرکاری لە کوێ بوایە شەهید باشوریش لەوێبوو.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی سامیلاوی سەربە پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی ژماریەكی بەرچاو لە خزم و دۆستان و چالاكوانانی شاری هەولێر و بەرپرسانی تەڤگەی ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان و كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوری كوردستان و نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای كوردستان، یادی دوو ساڵەی شەهید بوونی شەهید باشور سۆران كرایەوە.

لە سەرەتای مەراسیمەكەدا محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و وتی: ئیمە ئەمرۆ لیرە یادی قارەمانێك دەكەینەوە كەوا لەسەرەتایی پێگەیشتنیەوە هەستی كورد پەروەیی لە ناخیدا گەڵای كردبوو، بۆیە هەمووكات هێرش و پەلاماری دوژمانی گەلی كورد لەكوێی بوایە، شەهید باشور لەوێبوو، لەدواین هێرشی داگیركاران بۆ سەر شاری عەفرین، شەهید باشور لەعەفرین بوو، لەوێ گیانی بەختكرد لە پێناو نشتیمان و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانی گەلی كورد.

هەرلە مەراسیمەكەدا دایكە سەعدیە، دایكی شەهید دیار غەریب، بەناوی كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان و وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: شەهید باشور کەسێكی قارمان و نشتیمان پەروەر بوو، لێرەوە سڵاو بۆ گیانی پاكی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان دەنێرم، هیوادارم خوێنی شەهیدەكانمان بە فیرۆ نەڕوات و دەستی دوژمان ببڕین و سەركەوتن بەدەست بهێنینن، بەردەوام بین لەسەر ڕێبازی شەهیدان .

لە كۆتایی مەراسیمەكەدا مام هادی، باوكی شەهید باشور وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: ئەمڕۆ دووساڵ بەرسەر شەهید بوونی كاكە محەمەد ناسروا بە باشور تێدەپەرێت، هەڤاڵ باشورم لەدەستداوە، لەهەمان ساڵدا مام زەكی شەنگالیش شەهید بوو، هاوكات لەساڵی ٢٠١٩ هەڤال دیار غەریب شەهیدبوو، هەموو ئەوانە بۆمن خەمێکی گەورەبوو

هەروەها وتی: شەهید باشور قارەمانێكی ئەوەندە مەزن بوو، بەشداریی لە شەڕی دژ بە داگیركەرانی گەلی كورد كردووە لە هەرچوار پارچەی كوردستان، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەێنم ئەگەر دەتانەوێت پەیمان بدەن بە شەهیدان، ئەوە وەرنە سەر گۆڕی شەهید باشور و لێرەوە پەیمان بدەن.

د.ع.