هەپەگە: گەریلا زنجیرەیەك چالاكی دژی سوپای تورك ئەنجامدا

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستارلە دژی سوپای داگیركەری تورك زنجیرە چالاكییەكیان ئەنجامدا و لەو چالاكییانەدا چەندین سەربازی سوپای توركیای داگیركەر كوژران.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاكی گەریلاكانی هەپەگە لەدژی سوپای داگیركەری تورك ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگە:

لە ناوچەی هەفتانین لە دەروبەری بارەگا سەربازییەكان ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا.

ڕۆژی ٢٣ی ئاب لە كاتژمێرەكانی شەودا بە شێوازێكی هەڕەمەكی ناوچەی خانتووری هەرێمەكانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومانكرد.

لە هەمانكاتدا لە بارە گا سەربازییەكانی سەرسنوور ناوچەی خانتوور بەچڕی تۆپباران كرا، سوپای داگیركەری تورك لە دژی هەرێمی هەفتانین لە ڕێگەی چاپەمەنیەكانی خۆیەوە بانگەشەی ئەوە دەكات كە ئۆپەراسیۆنی دەستپێكردووە، ئۆپەراسیۆنی داگیركەران ئێستا لە دەوروبەری بارەگا سەربازییەكانی سەربەد و هەرێمی شڤان و كەریا ڕەش بەدەوری خۆیاندا دەسووڕێنەوە و لەدەرەوەی بارەگاكان هیچ جووڵەیەكیان نییە.

لەو هێرشەنەدا هیچ زیانێك بە گەریلاكانی ئێمە نەكەوتووە، لەئەگەری هەر گۆڕانێكدا لەڕێگەی ڕاگەیەنراودا ڕای گشتی لە جووڵەی داگیركەران ئاگادار دەكەینەوە.

چالاكی لەدژی ئۆپەراسیۆنی دوژمن

ڕۆژی ١٨ی ئاب، سوپای داگیركەری تورك لەهەرێمی سووارا، گردی یادێ، حەسەنا و گردی چۆلیا-ی ناوچەی سڵۆپی سەر بە شڕنەخ ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێكردبوو.

گەریلاكانی ئێمە دوای چاودێری كردنی یەكینەیەكی دوژمن ڕۆژی ٢٠ی ئاب ئەو یەكینەیەی دوژمنیان كردە ئامانج، لەو چالاكییەدا چەندین سەربازی سوپای تورك كوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارەكان نەزانراوە.

لە هەمان ڕۆژ و لە كاتژمێر ١٧:٠٠ گەریلاكانمان یەكینەیەكی دوژمنیان لە ناوچەی گرێ چۆلیا كردە ئامانج، ژمارەی كوژراوانی دوژمن نەزانراوە، دوای ئەو چالاكییانە سوپای داگیركەری تورك لەڕێگەی هەلیكۆپتەرەوە كوژراو و بریندارەكانی خۆی گواستەوە.

هێزە كانی ئێمە چوونە سەر تەرمی چوار سەربازی تورك

لە ڕۆژی ٢١ی ئاب لە كاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەكانی ئێمە لە گردی چۆلیا لە دژی یەكینەیەكی دوژمن كە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕییان ئەنجامدا، لە دوو قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی دوژمن و خۆیان گەیاندە ناو سەنگەرەكانی دوژمن و چوونە سەر تەرمی چوار سەربازی سوپای توركیا و دەستیان گرت بەسەر چەك و تەقەمەنی سەربازەكاندا، گەریلاكانی ئێمە لە گردەكە سەنگەرێكی تریان كردەئامانج و سێ‌ سەربازی تورك كوژرا، لە ئەنجامی ئەو چالاكییەدا سەنگەرەكانی دوژمن ئاگری گرت و كۆگای چەك و تەقەمەنی داگیركەران تەقییەوە.

لە كاتژمێر ١٤:٠٠ سوپای تورك لە ڕێگەی هەلیكۆپتەر كوژراو و بریندارەكانی خۆی گواستەوە، دوای ئەو چالاكییە سوپای تورك لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە ناوچەكەی بۆردومانكرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا دوو گەریلا شەهیدبوون.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی گەریلاكان دواتربڵاو دەكرێتەوە.

ئۆتۆمبیلێكی سەربازی كرایە ئامانج

لە ڕۆژی ١٧ی ئاب سوپای تورك لە ناوچەی كاتۆ مارێنوسی شرناخ ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێكرد، هێزەكانی سوپای تورك لە ڕۆژەكانی ١٨ و ١٩ی  ئابدا لە كاتۆكاڤال، شوارێ خەلێ، گەلی مارێنوس، غەلێ جەنگێ، شوێنی شەهید دەمهات، بوسنگێ، مەیدان بەلەك، گردی كوردینە، مەزرای مارینوس، گردی شەهید كەمال و گیدوكای ئەلكێ ئۆپەراسیۆنی خۆی فراوانكردووە.

لە ڕۆژی ٢١ی ئاب لە كاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەكانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەكردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر لە دژی كاروانێكی سەربازی سوپای تورك چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا ئۆتۆمبیلێكی سەربازی تێكشكا، ژمارەی كوژراو و بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

ئۆپەراسیۆن لەهەرێمەكە بە بەشداری یەكینە شاراوەكانی سوپای تورك بەردەوامە.

بۆردومانی ئاسمانی

ئەمڕۆ لە كاتژمێر ٠٩:٢٠ خولەكدا فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای داگیركەری تورك گوندی گسێ-ی ناوچەی گارێ-ی سەر بەهەرێمەكانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانكرد.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێك بەر گەیلاكانمان نەكەوتووە.

د.ح