ڕۆژڤی ١٧/٩/٢٠١٨

-ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی دەربەندیخان بە وێنەکێشان لە سەر دیوار و شوێنە گشتییەکان دەیەوێت خزمەت بە شارۆچکەکە بکات و بە وێنە جیاوازەکان و ڕەنگە کان ئاوڕێک لە دەروونی نائارامی خەڵک بداتەوە.. بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە، بە ڤیدیۆ


-تا ئێستاش نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا جیاوازیی هەیە، لە هەولێر نرخەکە لە گەڵ سلێمانیدا جیاوازە و بەرزترە، ئەمە جگە لەوەی لە نێوان هەرێم و عێراقدا جاوازییەکان زۆر زیاترن، لەو بارەیەوە عەبدولڕەحمان عومەر، ئەندامی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی گۆڕان، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.. بە ڤیدیۆ

-پارێزگاری کەرکوک لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەو پۆستەی بە وەکالەت وەرگرتووە، لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا دەنگی بەدەستهێنا ببێتە پەرلەمانتاری عێراق، بەڵام فشارەکانی تورکیا و سوننەکانی نزیک لە تورکیا، لە هەوڵداندان ڕاکان جبوری لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.. بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە

-هاوردەکردنی بەرهەمیی تورکیی و ئێرانی، کە هۆکاری پاشەکشەپێکردنی بەرهەمی ناوخۆیە، بەردەوام بووەتە جێگای نیگەرانیی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ئەو نیگەرانییانە لەبەرچاوناگرن.. بە ڤیدیۆ

-"لێرەوە ڕەنگاڵەکان دەفڕن بۆ ڕەنگکردنی ئاسمان" ناونیشانی پێشەنگایەکە و بەبۆنەی ٢٧ هەمین ساڵیادی دامەزاندنی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەنتەری گەنجانی کەلارەوە دەکرێتەوە لە هۆڵی سەنتەری گەنجانی کەلار.. کاتژمێر ٤:٠٠ ی عەسر، بە ڤیدیۆ

 

 

ش.ف