ڕۆژڤی ٢٢-٤-٢٠١٩

- بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان یادی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکاتەوە، بە بەشداری پارێزگاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ.. بە ڤیدیۆ


- لە شاری کەرکوک یادی ١٢١ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردیی دەکرێتەوە لەلایەن سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە.. بە ڤیدیۆ

- له‌ یادی ١٢١ ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردیی و ٢١ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان، له‌ باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیکا پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی ده‌کرێته‌وه، ئەمڕۆ کاتژمێڕ ١٠ی بەیانی تا ٢ی دوانیوەڕۆ لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەشی پارێزگاری سلێمانی و کۆمیتەی یەکی ئایاری سلێمانی، لە بینای پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە کێشەکانی کرێکاران، کە لە یاداشتێکدا کۆمیتەی یەکی ئایار پێشکەشی پارێزگاری کردوە.. بەڤیدیۆ

- لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردی قایمقامییەتی سلێمانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن خەڵات دەکات، ڕۆژنیوز-یش یەکێکە لەو دەزگایانەی خەڵات دەکرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ.. بەڤیدیۆ

- لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییدا، مەراسیمێک لەسەر گڵکۆی شەھیدی قەڵەم (کاوە گەرمیانی) لە کەلار بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ.. بەڤیدیۆ

-سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان یادی ڕۆژنامەگەریی کوردیی دەکاتەوە، کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ئەمنەسوورەکەی شاری سلیمانی.. بەڤیدیۆ

- هۆرە یەکێکە لەهونەرە فۆلکلۆرییەکانی کورد، بەڵام لەئێستادا ئەو هونەرە ڕووی لە نەمان و کەمبوونەوە کردووە، بە وتەی هۆرە چڕان و هونەرمەندانی میللیی شارەزوور، هۆرە پێچەوانەی هونەری گۆرانی وتنە و خۆشترە میوزیکی لەگەڵدا نەبێت و لەکاتی غەمگینییدا خۆشترین هۆرە دەوترێت.. بەڤیدیۆ

- ١٢١ ساڵ لەمەوبەر ڕۆژنامەی "کوردستان" وەک یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەرچوو، هەرئەوەش بووە هەوێنی لەدایکبوونی سەدان ڕۆژنامە و کەناڵی ڕاگەیاندن لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بەڵام بە وتەی ڕۆژنامەنووسێک، هەرێمی کوردستان تا ئێستا خاوەنی ڕۆژنامەیەکی فەرمی نیە، کە دوور بێت لە دەستی حزب و گوزارشت لە نەتەوەی کورد بکات..ڕاپۆرت

- ئەندامێکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: دەبینین کە ئۆجالان لە زیندانی تاکەکەسیدایە و بەپێی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و پەیمانی ژنێڤ هەڵسوکەوتی لەگەڵدا ناکرێت، لەوەدا مافی ئەوروپا پێشێل دەکرێت.. بەڤیدیۆ

- ڕۆژنامەنووسانی هەولێر باس لەوە دەکەن، کە لە هەرێمی کوردستان جیاکاریی دەکرێت لەنێوان دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە پێدانی زانیاریی، هەروەها ڕۆڵی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیش بە لاواز دەزانن..بەڤیدیۆ