ڕۆژەفی ١٢-٧-٢٠١٩

- لە شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەهۆی شەهیدکردنی دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و دوو گەریلای دیکە، ڕێپێوانێکی جەماوەریی دژ بە داگیرکارییەکانی تورکیا لەباشوری کوردستان ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر ١١:٠٠، بە ڤیدیۆ.


- لەسەر گڵکۆی شەهید دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە، لە بناری قەندیل، مەراسیمێک ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، بەڤیدیۆ.

- نەبوونی ستراتیژی هاوبەشی گەلی کورد، بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دەستدرێژیی و داگیرکاریی سەر خاکی باشوری کوردستان دەزاندرێت و هەڵوێستی هاوبەش و کردارییش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەر بە پێویست دەزاندرێت.

- لەکاتی هێرشی چەتەکانی داعش-دا گەریلاکانی کوردستان بەهانای باشوری کوردستانەوە هاتن و شەهیدیان بۆ پاراستنی ئەم پارچەیەی کوردستان بەخشی، بەتایبەت لە سنووری، کەرکوک، شەنگال، موسڵ و جەلەولا، ئێستاش کەرکوکییەکان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک وەفادارییان بەرامبەر خەباتی گەریلا وەها دەخەنەڕوو، "ئەوان ئەم شارەیان پاراست، هێزێکی نیشتیمانیین و دەبێت ببینە قەڵغان بۆیان"، لەمبارەیەوە هاوڵاتیان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

- ئەمڕۆ ٢١ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئیبراهیم ئەمین باڵدار، دانەری(ئەلف و بێی نوێ)ی کوردیی، تێپەڕدەبێت، کە نیو سەدە لە خوێندنگاکاندا دەخوێندرا، لەگەڵ ئەوەی٢٠ ساڵە ئەلف و بێ کەی لە پرۆگرامی خوێندن لابراوە، بەڵام هێشتا بەشێک لە مامۆستایان بۆچوونیان وایە کە پرۆگرامەکەی باڵدارسەرکەوتوو ترە لەوەی ئێستا دەخوێندرێت، بەدواداچونێکی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

- هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بە ئومێدەوە لە خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد دەڕوانن و پێیانوایە، کە قەندیل دەبێتە مژدەدەری ئازادیی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرن کە بەرامبەر بۆردوومانەکان بێدەنگن، هاوکات بیانووەکانی حکومەتی عێراقیش بۆ نەپاراستنی سنوورەکان بەلاواز دەزانن.

- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت، لەسەر گرفتەکانی پێوەری خوێندنەوەی ئاوی ماڵان، کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و داوایان کردووە، کە ئەگەر بە زووترین کات کێشەکانی سیستمەکە چارەسەر نەکرێت کارکردن بەو پێوەرە ڕابگیرێت.

- بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێم، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٨٩ ژن سوتاون و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٢٢ حاڵەت زیادیکردووە، هاوکات سکاڵ تۆمارکردنیش لە لایەن ژنانەوە زیادی کردووە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

د.ع