ڕۆژەفی ٢٢-٥-٢٠١٩

زیلان ڤەژین، هاوسەرۆکی پژاک، ڕایدەگەیەنێت، پژاک چاوەڕێی ئەوە ناکات، کە شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران-دا ڕووبدات یاخود نا، بەڵکو لە هەر ئەگەرێکدا خاوەن پرۆژەی تایبەتی خۆیەتی و بۆ هەر دۆخێک ئامادەیە.


لەکۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، کۆبوونەوەی بەشێک لە حزبە کوردستانیەکان هەیە لەسەر دۆخی ئێستای مەخمور و ناوچە کێشە لەسەرەکان، کاتژمیر ١١:٠٠.

بەهۆی لێڵ بوونی ئاوی ماڵان و ترسی خەڵک لە پیسی ئاوەکە، دانیشتوانی شارەدێی باوەنوور بۆ دەستکەوتنی ئاوی پاک ڕوو لە کانیاوەکانی دەوروبەریان دەکەن، داواش دەکەن شوێنی بیرە ئاوەکان بگوازرێتەوە کە لە تەنیشت ئاوەڕۆوەن، بەڕێوبەری شارەدێکەش دڵنیای دەدات بە خەڵک کە ئاوەکە پاکە و لە پشکنین دەرچووە.

سەرەڕای ئەوەی جێگای تایبەت بۆ ئەو کەسانە دابینکراوە کە کاری ئاژەڵداری دەکەن، بەڵام لەلایەن بەشێک لە دانیشتوانی شاره‌دێی ڕزگاری هێشتا مه‌ڕوماڵات له‌ نێو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كاندا بەخێودەکرێن، ئەوەش هاوڵاتیانی سنورەکەی نیگەران کردووە، سه‌رۆكی شارەوانی شارەدێکەش ده‌ڵێت: ١٥ ڕۆژیان دیاریکردووە بۆ ئەوکەسانە بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانیان ببەنە شوێنی دیاریکراو.

داعش لە مەخمور خۆی ڕێکدەخاتەوە، هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن، کە داعش مەترسی لەسەر ژیانیان دروستکردووە و چەند خولەکێک لە ناوەندی مەخمورەوە دوورن، بەرپرسێکی حزبیش بەگومانەوە دەڵێت، دیار نییە داعش چۆن خواردنیان پێدەگات!، هەروەها باس لەوە دەکات، کە دەستی وڵاتانی هەرێمییان لە پشتەوەیە و کەی بیانەوێت ئاڵۆزیی دەخنەوە عێراق.