ڕۆژەفی ٤-٦-٢٠١٩

هاوڵاتیانی شاری هەولێر لە جەژندا پەیامیان بۆ لایەنە سیاسییەکان هەیە و داوا دەکەن، کە یەک بگرن و نێوماڵی کورد ڕێکبخەنەوە.


هەورامان یەکێکە لە دەڤەرە گەشتیارییەکانی باشوری کوردستان، لە بۆنەو پشووەکاندا هەزاران هاوڵاتی سەردانی دەکەن، گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە وژینگە پارێزان داوا دەکەن، کە هەمووان ئاگاداری ئاگرکردنەوە بن و نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە ژینگە و باڵندە و هەموو زیندەوەرەکانیتر.


گوندنشینانی سنوری برادۆست ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، داگیرکاری و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر سنورەکەیان مەترسی زۆری لەسەر ژیانیان دروستکردووە و بۆ ئەوەیە ئێمە گوندەكانمان چۆڵ بكەین بەڵام ئێمە چۆڵی ناكەین، دەشڵێن: بەهۆی بۆردومانەوە ناتوانین مەڕ و ماڵاتەکانمان بلەوەڕێنین و بۆ وەرزی زستان گژوگیا كۆبكەینەوە.


بوونی کلینێکس وكه‌رە و نیشاستە و لیمۆندۆزیله‌ناو ماست و دۆی بەشێک لە دووکان و مارکێتەکاندا، هاوڵاتیانی شارۆچکەی دەربەندیخانی توشی دڵە ڕاوکێ كردووه،‌ داواش ده‌كه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگری له‌م كاره‌ بكه‌ن، به‌رپرسی لیژنه‌ی چاودێری بازاڕیش ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌تمان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئەو كێشه‌یه، پزیشکێکیش مەترسیەکانیان دەخاتە ڕوو‌.