ڕۆژەڤى٣٠-١٠-٢٠١٨

*خالید دۆسکی، وەزیری ڕۆشنبیریی سەردانی هەڵەبجە دەکات و لەگەڵ پارێزگار کۆدەبێتەوە و دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان دەبێت.. کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک، بەڤیدیۆ


* لە خانەقین مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن بەرێوە دەچێت و خەڵک سەردانی مەزاری باوە مەحمود دەکەن..بەڤیدیۆ

*لە ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی ھەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیى ئەنجامدەرێت سەبارەت بە ڕووپێویی پیشەسازیی بۆ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی.. کاتژمێر ١٢:٠٠.. بەڤیدیۆ

* لە ماوەی ڕابردوودا تیپی تۆپی سەرمێزی کچانی یانەی ئاشتی، پاڵەوانیەتیی عێراقیان بردەوە و سەرکەوتن بۆ بەشدارییكردن لە پاڵەوانیەتیی وڵاتانی عەرەبی، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست، چارەنووسی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانیەتیی عەرەبی نادیارە، ڕۆژنیوز ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى لەبارەى توانا و خەمەکانى ئەم گروپە ئامادەکردووە.. بە ڤیدیۆ


* لایەنە سیاسییەکانى باشورى کوردستان، دژى داگیرکارییەکانى سوپاى تورک-ن لە باشورى کوردستان، پێشیان وایە هاتنى سوپاى تورک بۆ باشورى کوردستان دژى یاسا نێودەڵەتییەکان و سەروەرى خاکى عێراقە، بۆیە پێویستە هەڵوێستى بەهێز لە بەرامبەریدا نیشان بدرێت، ڕاپۆرتێکى ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە.. بە وێنە