ڕۆژەڤى ١٢-٢-٢٠١٩

-ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، ٥٢مین کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجامدەدات لە بیناى ئەنجومەن،کاتژمێر ١٠:٠٠ ى سەرلەبەیانى.


-هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، لەلایەن بەڕێوبەریەتیی گشتیی گەشتوگوزارەوە، کاتژمێر ١٠:٠٠ بە ڤیدیۆ

-ئەمڕۆ ڕۆژووی خدر ئەلیاسی ئێزدییەکان دەست پێدەکات.

-پەرلەمانتارانی (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) سوورن لەسەر ئەوەی دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی ١٨ی شوبات ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی تێیدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، داواش لە لەلایەنە سیاسییەكان دەكەن دۆخی هاوڵاتیان ڕەچاو بكەن و لە كەمترین كاتدا كابینەی نۆیەم پێكبهێندرێت، بە ڤیدیۆ

-چالاكوانانی كۆمەڵگای مەدەنی لەسەر داگیركارییەكان و پەلامارەكانی دەوڵەتی تورك دەڵێن: پێویستە حكومەتی هەرێم بەفەرمی وەڵامی سنور بەزاندن و هێرشەكان بداتەوە، دەشڵێن: پێویستە حیزبەكانی باشوری كوردستان لەبڕیاردان یەك هەڵوێستبن، بۆ ئەوەی ئەو ئەزمونەی كورد هەیەتی گەورەتری بكەن و بیپارێزن، بەڤیدیۆ

-قەدەغەکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و کاری سیاسیی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە هەولێر و بادینان ڕۆژ بە ڕۆژ قۆناغی نوێتر دەبڕێت و زیاتر دەبێت، چاودێرێکی سیاسییش دەڵێت: ئازادیی لە هەولێر، لە دۆخێکی مەترسیداردایە و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانیش ئاماژەی بۆ دەکەن، ڕاپۆرتێکى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.. بەڤیدیۆ

-ستران عەبدوڵا، سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دەڵێت، کە هەم حکومەتی تورکیا و هەم دنیاش دەزانێت، کە بەبێ ئۆجالان دۆزی کورد چارەسەر ناکرێت و ئەو ڕێبەرایەتیی ئەو دۆزە دەکات، دەشڵێت: بوونی ئۆجالان لە زینداندا شەرمە و کاتی ئەوە هاتووە ئازادبکرێت، بە ڤیدیۆ

-لەکۆندا سەلە و سەبەتەی دار یەکێک بووە لە پێویستییەکانی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت گوندنشینان، بەڵام لە ئێستادا دروستکردن و بەکارهێنەرانیان کەمبوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتییەک ماوەی ٣٠ ساڵە سەلە و سەبەتە دروست دەکات و وەک خۆی دەڵێت"ئامانجی ئەوەیە کە ئەو پیشەیە نەفەوتێت"، ڕپۆرتێکى ڤیدیۆیی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

-ژنانی كەركوك پەرە بە بەرەو پێشبردنی تواناکانیان دەدەن و دەیانەوێت لەڕێگاى تواناکانیانەوە بەربەست لەبەردەم خۆیان و ژنانى دیکەش بشکێنن، هەروەها داوادەکەن ژنان بەربەستەکان تێپەڕێن و تواناکانیان زیندانى نەکەن، ڕاپۆرتێکى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.