ڕۆژەڤى ٢١-١٢-٢٠١٨

- لە شەقامى سالم-ى شاری سلێمانی بە پێشەنگایەتی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ڕێپێوانێک دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر ١:٠٠ى پاش نیوەڕۆ-بە ڤیدۆ.


- مانگرتن لە سەرانسەری کوردستان بەردەوامە، بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان.

- لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا گەل لەناو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدایە دژی هەڕەشە داگیرکارییەکانی ئەردۆغان.

- دوکانی عارفی عه‌تار بڕنوتی، ده‌که‌وێته‌ کۆڵانی حه‌وزه‌ وشکه‌کەوە‌ لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی، کە له‌ ساڵی ١٩٠٠ له‌لایه‌ن حاجی عارفەوە دروستکراوه‌ و پاشانیش هەر بە دوکانەکەی حاجی عارفی عەتار ناوبانگی دەرکردووە، ئێستاش ئه‌حمه‌د فه‌تحوڵا و کوڕەکانی دوکانه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بەن، ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە.

د.ع