ڕۆژەڤى ٢٢-١٠-٢٠١٨

*محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری باشوری کوردستان، پرۆژەکەی تەڤگەری ئازادیی بە پرۆژەیەکی دیموکراتیی نیشتمانیی ناودەبات و پێیوایە، کە گوزارشت لە ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەش بەپێویستی دەزانێت، کە خەباتێکی سیاسیی و مەدەنیی بەڕێوەببردرێت، لەوبارەیەوە تایبەت بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.. بە ڤیدیۆ


*لە کۆی ١١١ کاندیدی دەرچوو بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ٣٦ ئەندامی ژن-ی تێدایە، بەدواداچوونێکی ڕۆژنیوز لەم بارەیەوە.

*لە كەلار، پۆلێک کچ گروپێكی ژەنینی ئامێری دەف-یان پێكهێناوە، بەناوی 'گروپی کیژانی دەف'، ئامانجیان دەرخستنی توانای كچان و خزمەتكردنی هونەری كوردییە.. بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.. بە ڤیدیۆ

* لە شارۆچكەی ڕەواندز، یەك نەخۆشخانەی كۆن هەیە، كە ساڵی ١٩٤٦ دروستكراوە و پزیشكی پسپۆڕی ژنان و منداڵانی تێدا نییە، ماوەی چوار ساڵ-یشە بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەكی ٥٠ قەڕەوێلەیی دانراوە، بەڵام هێشتا دەست بە پرۆژەكە نەكراوە، ڕۆژنیوز نیگەرانی هاوڵاتییان و وەڵامی بەرپرسان دەخاتەڕوو.

*كاتژمێری ١٠:٣٠ خولەک، لەبەڕێوبەرایەتى ئاسایشى گەرمییان کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسى هەیە، سەبارەت بە سزادانی سەرچەتەیەکی داعش.

* کاتژمێر ٥:٠٠ ئێوارە لە ژووری بازرگانی ھەولێر، دیدادێکی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی ھەرێمی کوردستان و شاندێکی بازرگانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ساز دەکرێت لە دیدارەدا نوێنەرى حکومەتی ھەرێمیش ئامادە دەبێت.

*کاتژمێر ٣:٠٠ى پاش نیوەڕۆ، لە هۆڵى بەڕێوبەرایەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى هەڵەبجە، لە شارى هەڵەبجە، یادى هونەرمەند حەمە قتو، دەکرێتەوە، کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى هەڵەبجەى و خوێندنگاى مارگرێت-ەوە ئەنجام دراوە..