ڕۆژەڤى ٢/١٠/٢٠١٨

* لە هۆڵى کوردستانى نوێ، لە شاری سلێمانی بەبۆنەى هەشتەمین ساڵیادى کۆچى دوایى هونەرمەند حەمەجەزا-وە، کتێبێک بڵاو دەکرێتەوە لە ژێر ناونیشانى ' حەمە جەزا، جیهانێک لە هونەر و هەڵوێست و بەرەنگاریى'، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکى بەیانى.. بە ڤیدیۆ


*ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی ساڵی نویی خویندنە لە هەرێمی کوردستان و لە ئامادەیى سلێمانى کوڕان زەنگى ساڵى نوێى خوێندن لێدەدرێت کاتژمێر ٨:٠٠ى بەیانى، بە ڤیدیۆ

*پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستانزەنگی دەستپێکی ساڵی خوێندنی۲٠۱۸ـ۲٠۱۹لێدەدات، لە شارى هەولێر، لە خوێندنگای 'شکۆدار'.. کاتژمێر ٨:٠٠ى بەیانى، بە ڤیدیۆ

*گروپى شانۆى ئەستێرەکانى کەلار، شانۆیەکى سەرشەقام لەناو بازاڕى کەلار نمایش دەکات، لەژێر ناونشانى' مافى خۆمە خەونەکانم بەدى بهێنم'‌.. کاتژمێر ٤:٣٠ خولەک، بە ڤیدیۆ

*کاتژمێر ١:٠٠ دانشتنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.

* که‌مال ڕه‌ئوف ڕۆژنامه‌نووس پێیوایه‌، کە هەوڵەکان بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ئاستی پێویستدا نین، دەشڵێت: کورد دەتوانێت ئەو بابەتە بکاتە پرسێکی نێودەوڵەتیی و گوشار دروست بکات له‌ڕووی دبلۆماسیی و سیاسیی و ئابورییه‌وه‌، تاکو ببێتە هۆی ئازادکردنی.. بە ڤیدیۆ

* مێژووناسێک، هۆکاری دروستنەبوونی یەکێتی نەتەوەیی دەگەڕێنێتەوە بۆ کاریگەریی وڵاتانی هەرێمیی و دەڵێت: بۆ یەکگرتن پێویستە لایەنەکان کار بە ئەجێندای ئەو وڵاتانە نەکەن و بە گیانی نەتەوەیی کار بکەن.