ڕۆژەڤى ٩-١٠-٢٠١٨

*لە دژى گەلەکۆمەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان-پەکەکە، ڕێپێوانێکى جەماوەرى لە شارۆچکەى کەلار-ى ناوەندى ئیدارەى گەرمیان ئەنجام دەدرێت، ڕێپێوانەکە کاتژمێر ٤:٠٠ى پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات، بە دروشمى ' بەردەوام بوونى گۆشەگیرى سەر ڕێبەر ئاپۆ ئاستەنگکردنى ئازادى گەلانە' لەبەردەم ئامادەیى شەهید ئارام، بۆ بەردەم پارکى لەیلا قاسم.. بە ڤیدیۆ


*دژی گەلەکۆمەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان-پەکەکە، ڕێپێوانێکى جەماوەرى لەشارى هەولێر بەڕێوە دەچێت، لە بەردەم بەڕێوبەرایەتى پاسپۆرتى هەولێرەوە بۆ بەردەم بیناى نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر.. کاتژمێر ٤:٠٠ى ئێوارە، بە ڤیدیۆ

*دژی گەلەکۆمەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان-پەکەکە، ڕێپێوانێکى جەماوەرى لە سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتیی لە شارى سلێمانی ساز دەکرێت، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک.. بە ڤیدیۆ

*دژی گەلەکۆمەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان-پەکەکە، ڕێپێوانێکى جەماوەریى لەشارۆچکەی ڕانیە لەبەردەم لقی سەندیکای مامۆستایان بۆ بەردەم باخی گشتیی ساز دەکرێت.. کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، بە ڤیدیۆ

* لە شارۆچکەی دەربەندیخان خۆپیشاندانێک لەبەردەم گەراجی هۆرین ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر ٠٣:٠٠ بە ڤیدیۆ

* ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، لەبەردەم بارەگای خۆیاندا لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیی دەدەن دژ بە گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەر، کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، بە ڤیدیۆ

*لەبەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدانی شارەدێی تەقتەق لێدوانی ڕۆژنامەنووسیی دەبێت دژ بە گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەر، کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، بە ڤیدیۆ

*ژمارەیەك لە بنەماڵەی خوێندکارانی ڕۆژئاوای كوردستان، لەبەردەم un گردبوونەوەیەك سازدەكەن، بەهۆی داخستنی دەرگای خوێندنگاکان بۆ خویندکارانی ڕۆژئاوا له پولی یەك، کاتژمێر ١٠:٠٠ لەشارى هەولێر.. بە ڤیدیۆ

*لە گەڕەکى شۆڕیجە لە شارى کەرکوک،کۆنگرەکى ڕۆژنامەنووسى سازدەکرێت، بە بۆنەى تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر ١٦ى ئۆکتۆبەر و بە سەربازیکردنى شارى کەرکوک و ئەو پێشێلکاریانەى لەلایەن ئیدارەى ئەو شارەوە بەڕێوە دەچێت، کاتژمێر ١٠:٠٠ى سەرلەبەیانى، بە ڤیدیۆ

*لەژێر ناونیشانى گۆڕینى زیندان بۆ کتێبخانە،کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک دوو کتێبخانە لەنێو زیندانى چاکسازى ژنان و منداڵان، دەکرێتەوە لە بەشى چاکسازى لەنێو فەرماندەیى هێزەکانى ٧٠ لە شارى سلێمانى.. بە ڤیدیۆ

*کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک، بە ئامادەبوونى وەزیرى خوێندنى باڵا، زانکۆى سلێمانى و زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، کۆنفرانسێک لەژێر ناونیشانى'ئایندەى کورد' سازدەکەن، لە هۆڵى ئیسماعیل بێشکچى، لە کامپى نوێى زانکۆى سلێمانى.. بە ڤیدیۆ

*بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە.

* نۆ گوندی کوردنشینی‌ سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه‌، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عەسائیب ئەهلی حەق-ی سەر بە حەشدی شەعبییەوە، هه‌ره‌شه‌ی چۆڵكردن و داگیرکردنیان له‌سەرە، چەکدارەکان هەڕەشەی "کوشتن" لەو کەسانە دەکەن، کە گوندەکە چۆڵ ناکەن.. بە وێنە

* حزبە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول، چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن و یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکانن، بۆ ئەوەی هەڵوێستی یەکجاریی خۆیان لەسەر هەڵبژاردن دەربڕن.. بە ڤیدیۆ