ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ١٤-١٢-٢٠١٨

-ئەمڕۆ تەرمی شەهیدانی دوێنیێ کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، لە مەراسیمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.


-ئەمڕۆ ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، لە ڕانیە بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی لەیلا گوڤەن و شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، لە بەیانی تا ئێوارە مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنن. هاوکات مانگرتن لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بەردەوامە.

 

-کاری فیتەری بە پێی کلتوری دروستکراوی کۆمەڵگا بۆ پیاو دانراوە، بەڵام سۆزان ئەو کلتورەی بە ئیرادەی خۆی تێکشکاندووە و ١٨ ساڵە لە سلێمانیدا فیتەری بکات، داواش دەکات شوێنێکی بۆ بکرێتەوە و ژنانی دیکە فێری پیشەکە بکات.

-لە ڕۆژی ١٤ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٠١٤دا، کە دەکاتە ١٠٤ ساڵ لەمەوبەر، شێخ عەبدولسەلام بارزانی و سێ هاوەڵی، لە شاری موسڵ، لەلایەین عوسمانییەکانەوە لە سێدارە دران، ئەوەی جێگای سەرنجە لە کۆتایهێنان بە شۆڕشی شێخ عەبدولسەلام بارزانی، کە دەکاتە ١٠٤ ساڵ بەرلە ئێستادا، ئەو دۆخەی کوردی تێدابووە، لە ئێستاشدا بە شێوەیەک لە شێوەکان بەردەوامە.

-نەبەز خالد، چاودێری سیاسیی پێیوایە، کە دەوڵەتی تورک لە دەرەوەو ناوەوەئ وڵاتەکەی ستەم بەڕێوەدەبات، هێرشەکانی ئەو دەوڵەتەش بۆ سەر کوردستان بە بەشێک لە سیاسەتی خۆفراوانکردن ناودەبات و دەشڵێت "تورکیا دەیەوێت کێشە ناوخۆییەکانی لە دەرەوە چارەسەربکات".

-یاساناسان هۆشداریی دەدەن لە پەراوێزخستنی ڕۆڵی یاسا و دادگاکان لە چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت کەیسەکانی ژنان و دەڵێن، کە گەڕانەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگای سوڵحی عەشایری و مەکتەبی کۆمەڵایەتی حزبەکان، کۆمەڵگا بەرەو دواوە دەبات و ژنانیش دەبنە قوربانی یەکەم.

-هەڕەشەکەی ئەردۆغان بۆ داگیرکاری لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا کاردانەوەی لێکەوتەوە، چێن و توێژەجیاوازەکان داواکارن هەمووان بە ئەرکی خۆیان هەستن و هەڵوێست دژی هەڕەشەکان پیشان بدەن، دەشڵێن: هەڕەشەکان کاریگەریی لەسەر باشوری کوردستانیش دەبێت.

-لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەرەکەی، ماوەی ٢٤ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، بەڵام هێشتا جەستەی وەک ئیرادەی پتەوە، سەرەڕای ئەوەی کێشی پێنج کیلۆ کەمیکردووە، بە بزەیەکەوە دەڵێت: تەندروستم باشە و بەردەوام دەبم.