ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ٢٠١٨/٨/١٠

*هاوڵاتیانی شاری كەركوك ڕەخنە لە میدیا كوردییەكان دەگرن كە باسی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك ناكەن و دەڵێن، بەرامبەر داگیركارییەكان بێدەنگن و ئەوەش تەسلیمبوونە بە ئیرادەی ڕژێمی توركیا. بە ڤیدیۆ.


 

* كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەەنگەكانی ڕاگەیاند، كە زیاتر لە دوو مانگ بوو دەستیان بە ژماردنەوەی دەنگەكان كردبوو بە دەست، بەپێی ئەو ئەنجامە گۆڕانگاریی ڕووینەداوە.

* بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بۆ ڕۆژنیوز باسی کێشە و گیروگرفتەکانی پەروەردە دەکات و هەروەها پلانی خۆیان بۆ ساڵی نوێ دەخاتەڕوو. بە ڤیدیۆ.

* لە شاری هەولێر نوێنەرایەتی هەدەپە و چالاکوانانی شارەکە لە بەردەم ئاسایشی ڕاپەڕین گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و داوای ئازادکردنی ئەو ئەندامەی هەدەپە دەکەن کە ماوەی ١٠ ڕۆژە بێسەروشوێنە، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشی ڕاپەڕینی هەولێرەوە بانگکرابوو.